بانە؛ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری بانە بە جەختکردنەوە لە هاوپشتی چینایەتی

بە بۆنەی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی خەباتکار لە شاری بانە بە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمێک، ئەم ڕۆژە مێژووییەیان بەرز ڕاگرت و پیرۆزباییان لە گشت کرێکارانی ئێران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٨ی گوڵانی ١٤٠٤، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەڕێوەچوو. ئەم ڕێوڕەسمە بە گووتنەوەی سروودی ئینتەرناسیۆناڵ، سروودی جیهانی هاوپشتی چینی کرێکار، دەستی پێکرد. لە بەردەوامیدا، بەشداران بە خولەکێک بێدەنگی یادی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و یەکسانییان بەرز ڕاگرت.

لە بەشێکی ئەم ڕێوڕەسمەدا، یەکێک لە ئامادەبووان لەبارەی پێشینەی ڕۆژی جیهانی کرێکار و خەباتەکانی مێژووی کرێکاران دژی ڕژیمی سەرمایەداری گوتارێکی پێشکەش کرد. دواتر، بەشداران گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئێستای کرێکاران لە ئاستی جیهان، ناوچەکە، ئێران و بە تایبەت کوردستان کرد.

ئەم ڕێوڕەسمە لە فەزایەکی دڵسۆزانە و هاوڕێیانە، پێشوازییان لە ئامادەبووان و بڵاوکردنەوەی چایی و شیرینی کۆتایی هات. ڕێکخەران، جەختیان لە گرنگی بەردەوامی خەبات بۆ مافەکانی ئازادی و یەکسانی، گرنگی هاوپشتی کرێکاران لە بەرامبەر ڕژێمە چەوساوەکاندا کردەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتیی زانیار دەباغیان، چالاکوانی کرێکاری، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە

چ آوریل 30 , 2025
بە بۆنەی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، فشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری زیادی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەمە دەی گوڵانی ١٤٠٤، و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زانیار دەباغیان، چالاکوانی کرێکاری و لە زیندانیانی سیاسی پێشوو، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا […]

You May Like