“مەحیەدین خالدیان”، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، مەحیەدین خالدیان، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هەروەها ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکنراوە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە کەرەستە تایبەتیانی ناوبراودا گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر لە شوێنی کارەکەی ئەنجامدراوە. هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی و پشکنیویانە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە کەرەستە تایبەتییەکانی ناوبراودا گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.