مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک و گواستنەوەی بۆ گرتووخانە ئەمنییەکان

«سۆران سەحراگەرد»، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ئەنجامدانی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان گواستراوەتەوە؛ دەستبەسەرکردنێک کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی فەرمی و لە کەشێکی تێکەڵ بە نامۆیی سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو ئەنجام دراوە.

بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیووز، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی رێبەندانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری، بە رۆشتن بۆ شوێنی ئامادەبوونی سۆران سەحراگەرد، ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گوادتۆتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، دامەزراوەی دەستبەسەرکەر و تۆمەتە ئەگەرییەکانی دژی سۆران سەحراگەرد لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی خێزانەکەی هێشتا بێ ئەنجام ماونەتەوە.

بەردەوامبوونی بێ‌ ئاگایی لە بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە کوردە، بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانی خێزان و نزیکانی ناوبراو.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئەسفەراین؛ کوژرانی گەنجێکی کوردی کورمانجی بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی

د فوریه 2 , 2026
«ڕەزا خانزادە»، لاوێکی ۱۹ ساڵەی کوردی کورمانجی و دانیشتووی شاری ئیسفەراین لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانە کە لە کاتی سەرکوتی سەرشەقامدا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەزا خانزادە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری ئەسفەراین، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن […]

بابەتی پەیوەندیدار