موجتەبا وەیسی، هاوڵاتی پەیڕەوی ئاینی یارسان بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵئاوای شاری کرماشان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، موجتەبا وەیسی ئازادکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاوڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی دیزڵئاوای شاری کرماشان ئەنجامدراوە.
شایانی باسە کە ئەم هاوڵاتییە، لە ماوەی دەستبەسەریدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
موجتەبا وەیسی، لە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری کرماشان دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بەردەست نییە.