مەهاباد؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار و دۆخی ناجێگیری کار، کرێکارێک لە شاری مەهاباد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێک لە گوندی “قوم قەڵا” لە شاری مەهاباد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ناوبراو ئیبراهیم ڕەسوڵ زادە، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “قوم قەڵا” بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە؛ لە ساڵی ١٤٠٣، لانیکەم ٢٠٤٢ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ١٦١١٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار برینداربوون.

ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار لەنێو وڵاتانی جیهاندا پلەی ١٠٢ی هەیە کە پلەیەکی زۆر لەخوارەوەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

ج مه 30 , 2025
بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار و دۆخی ناجێگیری کار، کرێکارێک لە شاری ورمێ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە هەشتی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێک لە شاری ورمێ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ناوبراو “کانەبی شنۆدووکانە”، خەڵکی گوندی “گسیان مەرگوڕ” لە شاری ورمێ بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار