بەڵگەسازی دژی چالاکانی سێنفی؛ بانگهێشتی سارا سیاپور بۆ دادگا

لە بەڵگەسازی هێزە ئەمنیەکان دژی چالاکانی سێنفی و مەدەنی، “سارا سیاهپور” چالاکی سێنفی مامۆستایان لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ دادگای ئینقلابی ئیسلامی بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شورای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی مامۆستایانی ئێران، لقی ٢١ی دادگای ئینقلابی کەرەج، لە ڕاگەیەندراوێکدا “سارا سیاهپور” بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی” بۆ ئەم دادگایە بانگهێشت کرا. ئەم ڕاگەیەندراوە لە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە واژۆی موحسین تەدین “جێگری لێکۆڵەری لقی ٢١” بە شێوەی ئەلیکترۆنی، بۆ ئەم چالاکەی سێنفی مامۆستایان، ڕاگەیەندرا.

“سارا سیاهپور” مامۆستا و چالاکوانی سێنفی فەرهەنگیانی پارێزگای ئەلبورز، یەکەمین جار لە ١٣٩٦ بە سکاڵای ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای ئەلبورز، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژیم و تێکدانی یاسای گشتی” بانگهێشت کرا، لە ١٣٩٧، ٢ بەڵگەی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلاب و لقی ١١٠ی کەرەج پێکهات و بەهۆی کەمی بەڵگە، لە ١٣٩٨ بە داخراو ڕاگەیەندرا. ئەم جارە بە ناڕەزایەتی ئیتلاعاتی سپا، دووبارە کەوتەوە کار و لە دادگای پێداچوونەوە، سزای بێتاوانی دەرچوو.

جارێکی دیکە، لە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١، بەڵگەی نوێ لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی پارێزگای تاران بە سەرۆکایەتی قاسم سەڵواتی “دادوەر سەڵواتی” بەڕێوەچوو و لە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١، بە تۆمەتی “گردبوونەوە و هاوکاری بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایش” بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیم” بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا. ئەم جارە لە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، لە دادگای پێداچوونەوە پەسەند کرا، دەستپێکردنی دانیشتنەکانی ناوبراو لە لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵات پێشکەشکرا، بڕیاری دەرچوو پەسەندکرا.

لە بەردەوامی فشار دژی ئەم مامۆستایە، بە دەستوری پۆلیسی فەتای پارێزگای ئەلبورز، ژمارە بانکیەکانی “سارا سیاپور” و خوشکەکەی لە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ داخران و لە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ تەلەفونی تایبەتی ناوبراو بردراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی باوک و خوشکی "محەمەد حەسەن زادە" گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا

چ جولای 31 , 2024
ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی بۆکان، “ئەحمەد حەسەن زادە و سۆڵماز حەسەن زادە” باوک و خوشکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا “محەمەد حەسەن زادە” دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان، ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئەحمەد حەسەن زادە” ناوبراو و کچەکەی “سۆڵماز […]

You May Like