خوڕەماوا؛ کوژرانی دوو کاسبکار جوانڕۆ بەهۆی ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

“بەرزان وەیسی و کاوە خوسرەوی پوور” دوو کاسبکاری خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی جومعە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە ئەنجامی ڕاوەدوونان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بەرەو ئۆتۆمبێلی کاسبکاران، بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە و دوو کاسبکار گیانیان لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم دوو کاسبکارە، “بەرزان وەیسی و کاوە خوسرەوی پوور”، هەردوو خەڵکی شاری جوانڕۆ بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە کە ئەم ڕووداوە لە دەوروبەری خوڕەماوا ڕوویداوە و هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە بیانووی ئەوەی کە ئەم ئۆتۆمبێلە هەڵگری کاڵای قاچاخە تەقەیان لێکردووە، لەکاتێکدا کە باری ئۆتۆمبێلەکە جۆرێک لە شیلەی درەختی بەن بووە.
شایانی باسە کە کۆکردنەوەی شیلەی درەختی بەن هەم بۆ بەرهەمهێنانی بنێشت و هەم سوودی دەرمانی هەیە و یەکێک لە داهاتەکانی خەڵکی شارانی جوانڕۆ، پاوە، سەلاسی باوەجانی و ناوچەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ڕەتکردنەوەی مۆڵەتی چارەسەری بەندکراوی سیاسی حەسەن مەردانی

د سپتامبر 2 , 2024
“حەسەن مەردانی”، بەندکراوی سیاسی کە ئێستا ماوەی سزاکەی لە زیندانی بۆکان بەسەر دەبات، سەرەڕای هەبوونی کێشەی تەندروستی بەڵام لە پێدانی مۆڵەتی چارەسەر بێبەشە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز حەسەن مەردانی، بەندکراوی سیاسی کە ماوەی سزاکەی لە زیندانی بۆکان بەسەر دەبات، سەرەڕای پێویستبوونی بە چارەسەر لە مۆڵەتی چارەسەری بێبەشە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو […]

You May Like