شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانی

«مەجید دەریایی»، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای یەکساڵ زیندانی تەعزیری دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، مەجید دەریایی بە بانگهێشتکردنی لقی یەکی جێبەجێکردنی سزای تاوانکارییەکانی دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانی بۆ زیندانی ناوەندی شاری شنۆ گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانکاری دووی شنۆوە بە تۆمەتی “چالاکی پڕوپاگەندەیی بە سوودی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.

مەجید دەریایی لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بانگهێشتی لقی یەکی دادیاری دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ کرابوو و دوای ڕوونکردنەوەی تۆمەت، بە دانانی بارمتە بۆ ماوەیەکی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر بەهۆی چالاکییەکانییەوە مێژووی دەستبەسەرکرانی هەبووە و لە ماوە پێشووەکاندا ڕووبەڕووی زیندانی و فشارە ئەمنییە درێژخایەنەکان لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە بووەتەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کورسییە بەتاڵەکان؛ ناو و روخساری ١٥٠ منداڵ کە تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژران

ج فوریه 6 , 2026
ئەنجومەنی هاوهەنگی ڕێکخراوە پیشەیی و فەرهەنگییەکانی ئێران، ناو و وێنەی ١٥٠ منداڵی خوار ١٨ ساڵی بڵاوکردووەتەوە کە لە ڕۆژانی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ و هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بەرابەر بە ٨ و ٩ی ژانویەی ٢٠٢٦، لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵات، بەدەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستدا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار