زوبێر مەحموودی، هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە کەفالەت بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی نەغەدە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، زوبێر محەممەدی، هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە کەفالەت بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی نەغەدە ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ١٥ی گەلاوێژدا، زوبێر مەحموودی پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکیی ئەمنیی شاری ورمێ بۆ زیندانیی نەغەدە گواسترابوویەوە.
زوبێر مەحموودی سەرلەبەیانی پێنجشەممە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە پیرانشار دەستبەسەرکرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.
زوبێر مەحموودی، لەدایکبووی ١٣٧٢، خێزاندارە و خەڵکی شاری پیرانشارە.

