
ئەنجومەنی هاوهەنگی ڕێکخراوە پیشەیی و فەرهەنگییەکانی ئێران، ناو و وێنەی ١٥٠ منداڵی خوار ١٨ ساڵی بڵاوکردووەتەوە کە لە ڕۆژانی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ و هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بەرابەر بە ٨ و ٩ی ژانویەی ٢٠٢٦، لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵات، بەدەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستدا.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ژمارانە دەرخەری تەواوی کارەساتەکە نین. ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین، تەنیا بەشێکی بچووکە لە کارەساتێکی مرۆیی زۆر فراوانتر.
لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی ژانویەی ٢٠٢٦دا، حکومەتی ئێران بە ئەنقەست وڵاتی خستە نێو بێدەنگییەوە. ئینتەرنێت و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە سەرانسەری ئێران بۆ ماوەی سێ هەفتەی تەواو پچڕان و وڵات لە جیهانی دەرەوە دابڕا. هیچ دەنگێک نەبیسترا، هیچ هاوارێک نەگەیشتە دەرەوە و هیچ وێنەیەک لە کوشتارەکە نەیتوانی سنوورەکان ببەزێنێت.
لەم تاریکییە سەپێنراوەدا، دەیان هەزار کەس کوژران و کۆمەڵێک بەبێ هیچ ناو و نیشانێک تێداچوون. ئەم ١٥٠ منداڵە سەرجەمی قوربانییەکان نین؛ ئەوان تەنیا کۆمەڵێک لەو کەسانەن کە ناو و نیشانیان لە ناخی ئەم بڕانی پەیوەندییەدا بە ئاشکرایی ماوەتەوە. ئەوان تەنیا بەشێک لەو ڕاستییەن کە نەیانتوانی بە تەواوی بیسڕنەوە.
ئەنجومەنی هاوهەنگی ڕێکخراوە پیشەیی و فەرهەنگییەکانی ئێران داوای لە دایک و باوکی هەموو ئەو منداڵانە کردووە کە لە مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون، بە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی منداڵەکانیان یارمەتی تۆمارکردنی ئەم تاوانە بدەن؛ تا جیهان بتوانێت لە قووڵایی ئەم کارەساتە تێبگات و تا بۆ جاری دووەم ئەم منداڵانە، لە ناخی بێدەنگی و لەبیرچوونەوەدا، نەکوژرێنەوە.
ئەو وێنانەی کە دەیبینن هی ئەو ١٥٠ منداڵەیە کە دەبوو ئەمڕۆ لە پۆلەکانی خوێندندا ئامادە بووایەن؛ ئەو منداڵانەی کە دەبوو پێبکەنن، فێربن و نوقمی خەون و ڕۆیا بن. بەڵام کورسییەکانیان بەتاڵە. ناوەکانیان ئێستا وەک لیستێک لە نەبوون، یەک لەدوای یەک دەخوێنرێنەوە. تەنیا لە دوو ڕۆژی مانگی ژانویەی ٢٠٢٦دا، کۆماری ئیسلامی ئێران مۆمی تەمەنیانی بە شێوازێکی بێ بەزەییانە کوژاندەوە.
مامۆستایانی ئەم منداڵانە، سەرەڕای پەژارەیەکی قووڵ و دڵبرینداری، بێدەنگیان هەڵنەبژارد و کەمپەینێکیان بە ناوی «کورسییە بەتاڵەکان» دەستپێکردووە؛ هەوڵێک بۆ ئەوەی هەر ناوێکی دزراو و هەر داهاتوویەکی ونکراو لە بیرەوەریی مێژوودا تۆمار بکرێت.
ئەم منداڵانە چەکیان بە دەستەوە نەبوو. ئەوان هەڵگری خەون بوون؛ خەونی ئازادی، یەکسانی، کەرامەتی مرۆیی، دیموکراسی و ژیانێکی بێ ترس و ئاسوودە. بە هیوای جیهانێکی باشتر هاتنە سەر شەقام و بە گوللە وەڵامیان درایەوە.
ئەوان لەلایەن هێزە فاشیستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژران.
ناوی ئەم منداڵانە لە درێژەدا بخوێننەوە.
ڤیدیۆکە ببینن و ڕووخسارەکانیان لەبیر مەکەن.
وە لەبیرتان بێت: لە پشت هەر ناوێک، ژیانێک شاراوەتەوە کە جیهان نەیتوانی بیپارێزێت.
۱- ئەبوڵفەضل دێهقانی
٢- ئەمیرعەلی پەرویزی
۳- ئەمیرحوسێین دەوڵەتئابادی
٤- کیاوش میرقاسمی
۵- غەزەل جانقوربان
٦- محەمەدرەزا مەدەنی
۷- بەهار حوسێنی
۸- تاها سەفەری
۹- ئەمیرحوسام خودایاری
۱۰- موستەفا فەلاحی
۱۱- ئەمیرعەلی حەیدەری
۱۲- سینا ئەشکبوسی
۱۳- مێهرداد سادقی
١٤- بێنیامین محەمەدی
۱۵- ئەبوڵفەضل بێگمحەمەدی
١٦- ئارنیكا دەباغ
۱۷- ئەمیرئەرسەلان بەهمەنینەژاد
۱۸- ئەبوڵفەضل بختیارپوور دوركی
۱۹- بێرنا دێهقانی
۲۰- ئەبوڵفەضل باجول
۲۱- ڕێبین مورادی
۲۲- مێلینا ئەسەدی
۲۳- بەهار شادمێهری
۲۴- ئارین قاسمی
۲۵- نارنینزەهرا ساڵحی
۲۶- ڕەهام سەعادەتی
۲۷- جەبار پەناهی ئازاد
۲۸- كیمیا كامیاب
۲۹- میلاد حەسەنزادە
۳۰- ئارمین سوڵتانمحەمەدی
۳۱- فائیزە ئیزەدی
۳۲- دیاكۆ محەمەدی
۳۳- ئارمین وەفایی
٣٤- مانی شەفیعی
۳۵- ئەمیرمێهدی كێشاوەرز
٣٦- مێهدی گەنجدانش
۳۷- تاها نادری
۳۸- مەعین تەقیپوور
۳۹- پوویا جەعفەری
٤٠- عەلی ئەبازەری
٤١- محەمەدحوسێین پەرنون
٤٢- عەلی مێهری
٤٣- شایان ئەسەدی
٤٤- ماهان ڕۆستەمی
٤٥- عەلیمحەمەد سادقی
٤٦- ئەبوڵفەضل عەزیزی
٤٧- جاوید ڕەزایی
٤٨- حوزەیفە ئۆستاخ
٤٩- نیما نەجەفی
٥٠- ئارین عەشقی
٥١- سەعید ڕەزایی
٥٢- مەسعود كەریم
٥٣- محەمەدیاسین داوودنەبی
٥٤- ئانیلا ئەبووتاڵبیان
٥٥- غەزەل دەمرچلی
٥٦- مەهنا دودوشكانی
٥٧- موستەفا میرزایی
٥٨- ئاروین سالمیڕاد
٥٩- مێهدی موختاری بایگی
٦٠- ئەبوڵفەضل قەڵعەگەری
٦١- عەباس كەلهور
٦٢- ئەمیرڕەزا نەوروزی
٦٣- ئەمیرحوسێین قەراگزلی
٦٤- ئەبوڵفەضل شێخوەیسی
٦٥- ئەیوڵفەضل جاهدی
٦٦- سیما مەلەکی
٦٧- سام سۆحبتزادە
٦٨- ئەمیرحوسێن حەزرەتی
٦٩- ئەمیرحوسێن دونلو
۷۰- ئەمیرعەلی قەنبەرزادە
۷۱- مێهدی ضیایی
۷۲- نیما عەباسی یەزدی
٧٣- بنیامین عەلیزادە
٧٤- ڕەزا غیاسی
٧٥- مەتین عەباسی
٧٦- كامران عەلیزادە
٧٧- عەلی ئارمەند
٧٨- سەهەند ناسری كەتكی
٧٩- مەسیح شاهوەردی
٨٠- ئەمیرحوسێن مورادی
٨١- نازەنین ئێسمیخانی
٨٢- ئەبوڵفەضل نەوروزی
٨٣- مەهیار كاكازادە
٨٤- شێڤدا ئەكرەمیفەر
٨٥- هێمن محەمەدی
٨٦- محەمەدحوسێن ساریخانی
٨٧- ئیمان فەرعی
٨٨- مەسیح بیگدەکی
٨٩- نیما جەعفەری
٩٠- میلاد تەیمووری
٩١- ئەمیرمحەمەد لوتفی
٩٢- محەمەدپویا كەریمئابادی
٩٣- سۆهەیل فەتوحی
٩٤- ئەسرا تاووسینیا
٩٥- سامیار عەلیپوور
٩٦- ثەنا تووسەنگی
٩٧- محەمەدمێهدی سەفەری
٩٨- ساجدە كەریمی
٩٩- ئەمیرعەباس مۆمنی
١٠٠- ئیلیا قودسی
١٠١- پەرنیان دڵێری ئابكەناری
١٠٢- ئەرشیا عەسكەری
١٠٣- محەمەد تاها سپێهەوند
١٠٤- ئەمیرحوسێین محەمەدزادە
١٠٥- ئەبوڵفەضل موسەوی
١٠٦- ڕەزا ئەمیری
١٠٧- ئەمیرعەلی زاكری
١٠٨- یەڵدا محەمەدخانی
١٠٩- ستایش سەمەدی
١٠١٠- عیرفان حەسەننەژاد
١١١- ئەحمەد ڕەعنایی
١١٢- ڕەزا كاووسی
١١٣- نیما كەدخودایی
١١٤- محەمەد یەزدانی
١١٥- ئەمیرحوسێین سەرتیپی
١١٦- سەجاد خالقزادە
١١٧- پارسا بیرانوەند
١١٨- پارسا لورستانی
١١٩- ئەمیرمحەمەد سوگوەند
١٢٠- نیما نینواپوور
١٢١- نیما عەباسی
١٢٢- ئەبوڵفەضل ڕەجایی
١٢٣- ڕامتین میرزادخت
١٢٤- نیوشا حەمیدی
١٢٥- پارسا ئەمینی
١٢٦- کەسرا وەفاپوور
١٢٧- ئەمیرعەلی فەلاحپوور
١٢٨- ئەمیرمەسعود ئەحمەدی
١٢٩- شیوا جاوید
١٣٠- محەمەدرەزا عەلیزادەنەسب
١٣١- مێهرداد ئیبراهیمی
١٣٢- مانی هۆداوەند
١٣٣- ئەبوڵفەضل وەحیدی
١٣٤- سودابە سەربەندی
١٣٥- ڕەزا مورادی
١٣٦- پوویا درەخشان
١٣٧- موبین یەعقوبزادە
١٣٨- پارسا مەعدەنچیان
١٣٩- سام ئەفشاری
١٤٠- عیرفان فەرەجی
١٤١- پێدرام خالوویی
١٤٢- تاها هووشیار
١٤٣- ئەمیرعەباس ڕەزابەخش
١٤٤- عەلی غولاملو
١٤٥- فێردۆسی شەهریار
١٤٦- عەلی ئەسغەر حوسێنی
١٤٧- زەهرا مەعبوودیزەرنەق
١٤٨- موستەفا سەرافراز ئەردەكانی

