سەقز؛ بەردەوامیی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی ئازاد خادم

وێڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەستگیری ئازاد خادم، مامۆستای شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێشتا زانیارییەک لە شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئازاد خادم، مامۆستای شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٩ ڕۆژ لە دەستگیری ئەم هاوڵاتییە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە و ئەم بابەتە نیگەرانی خێزان و ئازیزانی ئەم هاوڵاتییەی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادکردنی عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی بە دانانی بارمتە

چ دسامبر 4 , 2024
عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ناوەندیی […]

You May Like