ئەسعەد سەدیقی، هاووڵاتی شاری سەقز، بۆ گرتووخانەیەک لە شاری سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سەدیقی، ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی «هەڵۆ» لە شاری سەقز و دانیشتووی گوندی «کاوملە» لە شاری سەقز، بۆ لێپرسینەوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بۆ گرتووخانەیەکی شاری سنە گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستگیرکرانیدا تا ئێستا لە پەیوەندی تەلەفۆنی، بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە و بنەماڵەکەی ئاگایان لە دۆخی ناوبراو نییە.
ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سەدیقی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری سەقز بەبێ بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

