“سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقە” هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢ مانگ لە کاتی دەستبەسەرکران، هێشتا بەبێ چارەنووسی لە زیندانی نەغەدە بەسەر دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز “سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقە” ٢ هاووڵاتی شاری پیرانشار بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢ مانگ هێشتا دەستبەسەرن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتیانە لە ماوەی دەستبەسەرکردندا لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بوون و تا ئێستا دانیشتنی دادگا بۆ ئەوان بەڕێوەنەچووە.
ئەم هاووڵاتیانە پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە یەکێک لە زیندانە ئەمنیەکان لە ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە گوازرانەوە و تا ئێستا بە بێ چارەنووسی لەم زیندانە بەسەر دەبەن.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم ٢ هاووڵاتیە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.
“سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقە” هاووڵاتیانی گوندی “خورەنج”ی سەربە شاری پیرانشار، بە دوای یەکدا لە ١٧ی گوڵان و ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ دەستبەسەرکران.