کرماشان؛ دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکوانیی پیشەیی مامۆستایان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

«عەبدوڵڵا ڕەزایی»، چالاکوانیی پیشەیی مامۆستایان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکوانیی ناسراوی پیشەیی مامۆستایان لە کرماشان و هەرسین و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ ڕوونکردنەوەی فەرمی بۆ هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم چالاکوانی پیشەییە ڕانەگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ساوە؛ گیانبەختکردنی ئەردەشیر زارعی بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی لە بەردەم دەرمانخانە

پ ژانویه 15 , 2026
«ئەردەشیر زارعی»، هاوڵاتییەکی کوردی یارسان لە دالاهۆ و دانیشتووی ساوە، لە کاتێکدا کە تووشی نەخۆشی دڵ بوو و دوای سەردانکردنی پزیشک و دەرمانخانە بۆ وەرگرتنی دەرمان لەسەر شەقام بوو، لە پشتەوە بە تەقەی راستەوخۆ و گوللەی جەنگی کرایە ئامانج و یەکسەر گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بەفرانباری […]

بابەتی پەیوەندیدار