کرماشان؛ گیانبەختکردنی سەجاد فەیزی بە گوللەی جەنگی لە نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

«سەجاد فەیزی»، گەنجێکی کوردی خەڵکی کرماشان، لە کاتی نارەزاتییە جەماوەرییەکاندا لە کاتی یارمەتیدانی بریندارێک بە گوللەی جەنگی گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە کاتی نارەزاتییە جەماوەرییەکانی رۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ناوچەی «٢٢ی رێبەندان» لە شاری کرماشان، سەجاد فەیزی، گەنجێکی کوردی ٣٦ ساڵەی ئەم شارە، لە کاتێکدا کە خەریکی یارمەتیدانت خۆپیشاندەرێکی برینداربوو، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و لە دڵیدا کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەجاد فەیزی وەرزشکار و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بووە. تەرمی ئەم هاووڵاتیە گیانبەختکردووە رۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئارامگەی گوندی زاڵگای خێزانیی «پشتوە و شەمشە» لە کرماشان بە خاک سپێردرا.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ گیانبەختکردنی میلاد باغفەڵەکی بە گوللەی جەنگی لە کاتی نارەزاتییە سەرتاسەرییەکاندا

چ فوریه 18 , 2026
«میلاد باغفەڵەکی»، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە فەردیسی کەرەج بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی گیانی بەختکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی رۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، میلاد باغفەڵەکی، کوڕی مەشەدی عەزیزوڵڵا، هاووڵاتی کوردی ٣٥ ساڵەی خەڵکی کرماشان، لە فەلەکەی پێنجەمی فەردیسی کەرەج کرایە ئامانجی […]

بابەتی پەیوەندیدار