سنە؛ سزادانی فەردین مەولوودی بە پێنج ساڵ زیندانیکران

فەردین مەولوودی، زیندانیی سیاسی پێشوو و دەستبەسەرکراوی ڕووداوی شەڕی دوازدە ڕۆژە بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەردین مەولوودی هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفا عەزیزی بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادراوە.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدا دەرچووە کە فەردین مەولوودی لە پێنج مانگی ڕابردوودا دەستبەسەرە و بەهۆی کێشەی جەستەیی، توانای زیندانیی ماوەدرێژی نییە.

فەردین مەولوودی، ڕۆژی شەممە ٧ پووشپەڕی ١٤٠٤، لە شەپۆلی فراوانی دەستبەسەرکرانی پاش شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە سنە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.

ئەم زیندانییە سیاسیە پێشتر چەندین جار دەستبەسەرکراوە و سزادراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

٢٩ی نوامبر، ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین

ش نوامبر 29 , 2025
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی نوامبر، ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستینە. بڕیارنامەی ژمارە ١٨١ی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٩ی نوامبری ١٩٤٧ کە پێشنیاری دابەشکردنی فەلەستینی کرد، سەرەتای شەڕ و ئاوارەبوونی بەربڵاو، هەڵاواردنی جێگیر و دروستبوونی یەکێک لە درێژخایەنترین ململانێی چارەسەرنەکراوی جیهان و زۆرێک لەو ئازار و مەینەتیانەیە کە ئەمڕۆ دەیبینین. […]

بابەتی پەیوەندیدار