ئومێد ئەحمەد نەژاد، هونەرمەندی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێشبەیانی سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی شاری مهاباد هێرشیان کردە ماڵی ئومێد ئەحمەد نەژاد، ٣٥ ساڵان لە گوندی قاجیاوا لە شاری مهاباد ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکرد.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.