کوردستان؛ گیان لەدەستدانی ٢ کرێکار لە مهاباد و شنۆ بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار

سەعدون عەلی پوور و عەلی ئابڕۆشەن، ٢ کرێکاری شارانی مهاباد و شنۆ بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت و دۆخی ناجێگیری کار گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سەعدون عەلیپوور لەکاتی کار لە کێڵگەیەکی پەلەوەردا لە مهاباد بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٢ منداڵە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەناوی عەلی ئابڕۆشەن، لەکاتی کار لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی شنۆ بوو.

جێی باسە، لە ساڵی ١٤٠٢ لە ڕووداوەکانی کاردا ٢١١٥ کرێکار “٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن” گیانیان لەدەستداوە. ئەم هەژمارە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کە ژمارەی گیانلەدەستدان ١٩٠٠ کەس بوو، بە ڕێژەی ١١.٣ لە سەد زیادی کردووە.
ئێران لە بواری پابەندبوون بە پرسەکانی سەلامەتی کار لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە، ئەمەش پلەیەکی زۆر نزمە. ئێران یەکێکە لە ناپارێزراوترین وڵاتانە لەبواری پاراستنی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستنی کار تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پاوە؛ برینداربوونی ٢ کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ج اکتبر 4 , 2024
پەیمان نەقیزادە و ئارمان نەقیزادە، ٢ کاسبکاری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی سوپای پاسداران لە گۆڕەپانی مەولەوی پاوە، سەیارەی کاسبکارێکیان بەبیانووی کاڵای قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە ٢ کاسبکار بە سەختی برینداربوون. ناسنامەی ئەم دوە […]

You May Like