تاران؛ دەستبەسەرکرانیی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

سێ هاووڵاتیی خەڵکی کەنگاوەر بە ناوەکانی ئێلاهە، ستایش و نازەنین خەزایی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شەهریاری تاران دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ بەفرانباری ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ستایش خەزایی (تەمەن ١٨ ساڵ)، نازەنین خەزایی (تەمەن ١٩ ساڵ) و ئێلاهە خەزایی کە دانیشتووی شەهریاری تارانن، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

شایانی باسە، ئەم سێ هاوڵاتییە کەسوکاری عیرفان خەزایی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینان.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژیان و شوێنی مانەوەی ئەم سێ هاوڵاتیە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەدرە؛ دەستبەسەرکرانیی فائزە ڕەشیدی پاش برینداربوونی بە چەکی ساچمەیی

ی ژانویه 4 , 2026
فائزە ڕەشیدی، هاوڵاتی خەڵکی بەدرە، لە ناڕەزایەتیەکاندا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بریندار و دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ بەفرانباری ١٤٠٤، فائزە ڕەشیدی، هاوڵاتی خەڵکی «بەدرە» پاش ئەوەی لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی بە چەکی ساچمەیی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم برینداربوو، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە دۆخی جەستەیی، […]

بابەتی پەیوەندیدار