ڕەزا پەهلەوانی، هاوڵاتی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەزا پەهلەوانی، هاوڵاتی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم ئەم هاوڵاتییەی بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکردووە و هێشتا هۆکاری دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتی دژی ڕەزا پەهلەوانی نادیارە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ شوێنی زیندانیی، هۆکاری دەستبەسەریی، دۆخ و چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

