ئەسفەراین؛ گیانبەختکردنی ئەنیس گەریوانی، گەنجێکی کورد، لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

«ئەنیس گەریوانی»، هاووڵاتیی کوردی کورمانجی خەڵکی ئەسفەراین، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لەم شارەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەنیس گەریوانی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئەسفەراین، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی دوو گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و لە ملیدا و گیانی لەدەست دا. تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کوژرانی، لە گوندی زێدی خۆی «چواربورج»ی سەر بە ئەسفەراین بە خاک سپێردرا.

بەپێی زانیاری بەدەستهاتووەکان، بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردووە لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی تەرم و ئەنجامدانی مراسمی بەخاکسپاردنی ناوبراودا ڕووبەڕووی گوشاری ئەمنیەتی بوونەتەوە، و دەزگا ئەمنیەتییەکان هەوڵیانداوە لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دەربارەی وردەکارییەکانی ئەم کوژرانە دووران بخەنەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی حەسەن سابت قەیسوەندی لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

د فوریه 23 , 2026
«حەسەن سابت قەیسوەندی»، هاووڵاتیی خەڵکی ئیسلامئاوای هەرسین سەر بە کرماشان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، حەسەن سابت قەیسوەندی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کرماشان، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی چەندین گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و لە کەلەکەیدا پێکرا […]

بابەتی پەیوەندیدار