تاران؛ گیانبەختکردنی ئارین قاسمی زادە، لاوی ١٤ ساڵەی کورد، بەتەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی

«ئارین قاسمی زادە»، لقی ١٤ ساڵەی کورد، خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، یەکێک لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە ئیسلام شاری تاران، کە لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئارین قاسمی زادە، لاوی ١٤ ساڵەی کورد، خەڵکی شاری کەنگاوەری  سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی تاران، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئیسلام شاری تاران، کرایە ئامانجی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و لە پشتی دا بە گوللەی جەنگی پێکرا. ئەم لاوە پاش پێکرانی بە سەختی برینداربوو و گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر لەئەنجامی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا. تەرمی ئارین قاسمی زادە رۆژی دووشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەژێر چاوسێری ئەمنیەتی، لە ئارامگەی «بەهەشتی فاتیمیە»ی شاری ساڵەحییە بە خاک سپێردرا.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئارین قاسمی زادە لە دوو بواری وەرزشی کوشتی و جیمناستیک چالاک بوو، هەروەها خوێندنی پیشەیی ئارایشگەری «سالۆن»ی تەواو کرد بوو.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ گیانبەختکردنی مێهدی رەحمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

د فوریه 23 , 2026
«مێهدی رەحمەتی»، هاووڵاتیی گوندی «سەراوی قەرەخان»ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، مێهدی رەحمەتی، هاووڵاتیی گوندی «سەراوی قەرەخان»ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی […]

بابەتی پەیوەندیدار