کرماشان؛ گیانبەختکردنی ڕەزا نادری لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

«ڕەزا نادری»، هاووڵاتیی ٢٧ ساڵەی خەڵکی کرماشان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەزا نادری لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە «کرناچی»ی کرماشان، کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم هاووڵاتییە پاش ماوەیەک، لە ئارامگەی گوندی «قەڵالان» لە ناوچەی بیلوارەی کرماشان بە خاک سپێردرا.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردووە لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی تەرم و ئەنجامدانی مراسمی خاکسپاردنی ناوبراو ڕووبەڕووی گوشاری ئەمنیەتی بوونەتەوە، و دەزگا ئەمنیەتییەکان هەوڵیانداوە لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دەربارەی وردەکارییەکانی ئەم کوژرانە دووریان بخەنەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئەسفەراین؛ گیانبەختکردنی ئەنیس گەریوانی، گەنجێکی کورد، لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

د فوریه 23 , 2026
«ئەنیس گەریوانی»، هاووڵاتیی کوردی کورمانجی خەڵکی ئەسفەراین، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لەم شارەدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەنیس گەریوانی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئەسفەراین، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی دوو گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و لە ملیدا و گیانی لەدەست […]

بابەتی پەیوەندیدار