بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سۆران یوسفی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاوڵاتییەک لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە “سۆران یوسفی”، خەڵکی گوندی «سڵامەت»ی سەر بە شاری بۆکان، تەمەن ٣٦ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووکە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سۆران یوسفی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. نادیاری چارەنووس و نەبوونی زانیاری لەسەر دۆخی ئەم هاوڵاتییە، بووەتە مایەی نیگەرانی بنەماڵە و نزیکانی ئەو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی کاتی فەرەیدوون سوڵتانی

پ دسامبر 5 , 2024
فەرەیدوون سوڵتانی، هاوڵاتی شاری تیکاب بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ فەرەیدوون سوڵتانی، هاوڵاتی شاری تیکاب بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد […]

You May Like

داویین هەواڵی کۆڵبەری