بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و دۆخی نادیاری دوو هاووڵاتی

بە تێپەڕینی زیاتر لە دوازدە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بێهروز شەریفیان و کەیوان سلێمانی، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بێهروز شەریفیان، هاووڵاتی تەمەن سی ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی جۆزەردان، کەیوان سلێمانی، هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی بەشی سیمینە لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی زیاتر لە دوازدە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێشتا چارەنووسیان نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییانە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و دۆخی نادیاری حەسەن فەلاعیان

د ژوئن 30 , 2025
حەسەن فەلاعیان، چالاکیی شاعیر و فەرهەنگی شاری پیرانشار هێشتا دەستبەسەرە و دۆخی نادیارە. بەردەوامی دۆخی نادیاری ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن فەلاعیان ناسراو بە “هاوار ڕۆژهەڵاتی”، نووسەر و شاعیری شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. […]

بابەتی پەیوەندیدار