ئەحمەدڕەزا موحەمەدیان، هاووڵاتی خەڵکی شاری کارزان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەحمەدڕەزا موحەمەدیان هاووڵاتی خەڵکی شاری کارزان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە ئەنجامدراوە و بنەماڵەی ئەحمەدڕەزا موحەمەدیاب پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو تا ئێستا نەیانتوانیوە لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری لەبارەی چارەنووسی ناوبراوەوە وەڵامێکی ڕوونیان دەستبکەوێت.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکردن، دۆخی سەلامەتی و تۆمەتی دژی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

