دێولان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری لە دۆخی محەممەدئەڵڵا ڕەزایی

محەممەدئەڵڵا ڕەزایی، هاووڵاتی دانیشتووی دێولان، ٣٤ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکراوە و هێشتا شوێنی مانەوەی ناوبراو نادیارە. نادیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە، بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراوی نیگەران کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەممەدئەڵڵا ڕەزایی هێشتا دەستبەسەرە. محەممەدئەڵڵا ڕەزایی ٣٤ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا شوێنی مانەوەی ناوبراە نادیارە. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو، ناوەندەکانی دادوەری و ئەمنی تا ئێستا لەبارەی شوێنی مانەوە یان دۆخی ئەم هاووڵاتییە وەڵامیان نەداوەتەوە. نادیاری لە دۆخی ناوبراو، بنەماڵە و کەسوکارەکەی نیگەران کردووە.

محەممەدئەڵڵا ڕەزایی ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە دێولان دەستبەسەرکراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی محەممەدئەڵڵا ڕەزایی نادیارە.

محەممەدئەڵڵا ڕەزایی، هاووڵاتی خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری دێولانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر بەهۆی تەقینەوەی مین

پ آگوست 14 , 2025
کۆڵبەرێک بە ناوی «پەیام»، خەڵکی شاری ڕوانسەر، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووریی نەوسوود بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەم ڕووداوە بۆتەهۆی برینداربوونی جددی لە پاژنەی پێ و کەمئەندامبوونی ناوبراو. سەرچاوەکانی نزیک دەڵێن پاش ڕوودانی تەقینەوەکە، ئەم کۆڵبەرە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی […]

بابەتی پەیوەندیدار