کرماشان؛ کوژرانی دوو برای تەمەن ١٧ و ٢٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

لە درێژەی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی شاری کرماشان، دوو برا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان بەختکردوو و تا ئێستا تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەزا کدیوریان تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی «دیپین»ی سەر بە شاری کرماشان، لە درێژەی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی گەڕەکی جەعفەرئاوای ئەم شارە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار و کەتبووە کۆماوە، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لەدەستدا.

هەروەها ئێوارەی شەممە سیازدەی بەفرانبار، ڕەسوڵ کدیوریان لاوی تەمەن ١٧ ساڵ و برای بچووکی ڕەزا کدیوریان، لە درێژەی هەمان ناڕەزایەتی و لە شەقامی ئەرتەش لە گەڕەکی جەعفەرئاوا لە کرماشان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو برایە لە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کرانە ئامانج، کە لە ئاکامدا ڕەسوڵ کدیوریان لە شوێنی گوللە بەرکەوتنەکە کوژرا و ڕەزا کدیوریان پاش ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەم دوو برایە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەم بارەیەوە نەدراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی مەیسەم نوری لە بریندارەکانی نەخۆشخانە بە دەست و ددانی شکاو

د ژانویه 5 , 2026
لە درێژەی هێرشی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر نەخۆشخانەی ئیلام بە ئامانجی دەستبەسەرکردنی ناڕەزایان و برینداران، مەیسەم نوری سەرەڕای سەختی برینەکانی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، مەیسەم نوری، گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی شاری ئیلام، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار