ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی مەیسەم نوری لە بریندارەکانی نەخۆشخانە بە دەست و ددانی شکاو

لە درێژەی هێرشی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر نەخۆشخانەی ئیلام بە ئامانجی دەستبەسەرکردنی ناڕەزایان و برینداران، مەیسەم نوری سەرەڕای سەختی برینەکانی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، مەیسەم نوری، گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی شاری ئیلام، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. ئەم هێرشە بە ئامانجی دەستبەسەرکردنی ناڕەزایان و بریندارانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان ئەنجامدراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەیسەم نوری لەو بریندارانە بووە کە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، سەرەڕای دۆخی ناجێگیری جەستەیی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە توندوتیژی ڕەفتاری لەگەڵداکراوە و دەستبەسەرکراوە.

شایانی باسە کە، مەیسەم نوری لەکاتێکدا دەستبەسەرکراوە کە چەندین ددان و هەردوو مەچەکی دەستی ناوبراو شکابوو و بەخێرایی پێویستی بە چارەسەری پزیشکی بووە، سەرەڕای ئەمەش هێزەکانی ڕژیم بەبێ گرنگیدان بە دۆخی جەستەیی ناوبراو، ناوبراویان بۆ شوێنی نادیار گواستۆتەوە.

تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ، شوێنی زیندانیکردن و چارەنووسی مەیسەم نوری لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان؛ فراوانبوونی جوگرافیای ناڕەزایەتیەکان لە ٢٦ پارێزگا و ٢٢٢ شوێنی ئێران

د ژانویه 5 , 2026
لە درێژەی شەپۆلی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لە هەشت ڕۆژی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان، لانیکەم ٢٢٢ شوێن لە ئێران شایەتی ناڕەزایەتی سەر شەقام، کۆبوونەوەی سەندیکاکان و جموجۆڵی خوێندکاران بوون و بازنەی ئەو ناڕەزایەتیانەش بۆ ٢٦ پارێزگای وڵات فراوان بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی زانیاری نوێکراوە و کۆکراوە، لە هەشت ڕۆژی یەکەمی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لانیکەم […]

بابەتی پەیوەندیدار