سەقز؛ بەردەوامیی دەستبەسەری و ناڕوونیی دۆخی عەبدوڵڵا کەریم گوڵان

عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، هاوڵاتی دانیشتووی سەقز بە تێپەڕینی ١١ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. ناڕوونیی دۆخی ئەم هاوڵاتییە بووەتە هۆی نیگەرانی خێزان و نزیکانی ئەو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، مامۆستای ئامادەیی و دانیشتووی سەقز، بە بێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ئەم هاوڵاتییە لەم ماوەیەدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و بینینی خێزانەکەی بێبەش بووە و لە کاتی دەستگیریدا تا ئێستا تەنیا پێوەندییەکی کورتی لەگەڵ خێزانەکەیدا هەبووە. بەدواداچوونی کەسوکاری ئەم هاوڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسیی، تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە و ئەم بابەتە خێزان و نزیکانی ئەوی نیگەران کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ سوسەن حەسەنزادە بۆ بەسەربردنی سزای زیندان ڕەوانەی گرتووخانە کرا

پ دسامبر 5 , 2024
سوسەن حەسەنزادە، هاوڵاتی دانیشتووی بۆکان بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی خۆی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سوسەن حەسەنزادە، هاوڵاتی شاری بۆکان بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە. ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان […]

You May Like