سنە؛ دەستبەسەرکرانی کامران ساختمانگەر، چالاکی ناسراوی کرێکاری

کامران ساختمانگەر، چالاکی ناسراوی کرێکاری و خەڵکی شاری سنە، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کامران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن سێ ئۆتۆمبێلی ئەمنی ئیتلاعاتییەوە لە کاتژمێر ٣٠؛١٠ لە شەقامی جامی شاری سنە، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و ڕفاندنی ئەم چالاکە مەدەنی و کرێکارییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی یەکشەممە شازدەی بەفرانباری ١٤٠٣، دانیشتنی دادگایی لەبارەی تۆمەتەکانی کامران ساختمانگەر، لە لقی ١٠٩ی دادگای دووی شاری سنە بەڕێوەچوو. ناوبراو لەبابەتی تۆمەتی بوختانکردن، بەرگری لە خۆی کردبوو. ئەم بەڵگەنامەیە لەلایەن سکاڵای دادوەری سنە و جەهانگیر ئەلیاسی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبان و شارەوانی کوردستان دژی ناوبراو کراوەتەوە. هۆکاری سکاڵاکە دژی کامران ساختمانگەر ئەوە بووە کە ناوبراو بە ناونیشانی نوێنەری کرێکاران، سەرپێچییەکانی بەڕێوەبەرانی لە دەزگاکانی وەکو ڕێکخراوی پشکنینی تەواوی وڵات، وەزارەتی ڕێگاوبان و شارەوانی، ڕێکخراوی فڕۆکەوانی کیشوەری لە تاران، پارێزگاری تاران و فەرمانداری سنەی بەدواداچوون کردووە و کۆمەڵێک بەڵگەی لەمبارەیەوە پێشکەش کردبوو. هەروەها ناوبراو لە گشت دانیشتنەکاندا بە دانانی بارمتە ئازادکراوە.

ناوبراو لە پێنجی بەفرانبار، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ لقی ناوبراو بانگهێشت کرابوو. کامران ساختمانگەر، پێشتریش بەهۆی چالاکییە کرێکاری و مەدەنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و سزای بەسەردا سەپێندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ ئازادی پووریا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە

چ فوریه 5 , 2025
«پووریا ئەحمەدی»، برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پووریا ئەحمەدی، برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی […]

You May Like