تاران؛ گیانبەختکردنی مێهدی رەحمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

«مێهدی رەحمەتی»، هاووڵاتیی گوندی «سەراوی قەرەخان»ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، مێهدی رەحمەتی، هاووڵاتیی گوندی «سەراوی قەرەخان»ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی چەندین گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکەتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و  گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش ماوەیەک، لەژێر چاودێری ئەمنیەتی، گەرێندرایەوە بۆ زێدی خۆی و لە گوندی «سەراوی قەرەخان» بە خاک سپێردرا.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردووە پاش کوژرانی، کەوتوونەتە ژێر گوشاری توندی دەزگاکانی ئەمنیەتی کەوتووەتەوە تا لە ڕاگەیاندن دەربارەی ناسنامە، شێوەی کوژران و وردەکارییەکانی مراسمی بەخاکسپاردن دوور بکەونەوە، و ئەم گوشارانە ئێستاش بەردەوامن.

مێهدی رەحمەتی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو لە کرێکارانی تاران بوو.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی کامران نادری لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

د فوریه 23 , 2026
«کامران نادری»، هاووڵاتیی ٥٠ ساڵەی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە کرماشان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، کامران نادری، مامۆستای ٥٠ ساڵەی خەڵکی شاباد، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ناوچەی «ئیلاهییە»ی کرماشان، کرایە ئامانجی  تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە […]

بابەتی پەیوەندیدار