کرماشان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی یەزدان قەنبەری

یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا هێشتا دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی، هێشتاکەش لە دەستبەسەریدایە و هیج زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو لەبەردەست نییە. ناڕوونی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی و ئازیزانی ناوبراوی زیاتر کردووە.

یەزدان قەنبەری، لە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی لە ناوچەی کەرناچی لە کرماشان دەستگیر کرا. سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لە ناوەندە ئەمنی و یاساییەکان، بەرپرسانی پێوەندیدار لەبارەی شوێنی مانەوە و دۆخی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە. ئەم بابەتە نیگەرانی بنەماڵەکەی و ئازیزانی ئەم هاوڵاتییەی بەدواوە بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەوڵاوا؛ دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ نوامبر 6 , 2024
حەمید ساڵحی نەژاد، جەعفەر ئەردەڵان، محەمەد کەریمی و سینا ئەسەدی حەکیم، چوار هاوڵاتی گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەمە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی حەمید ساڵحی نەژاد ٢٧ ساڵان، جەعفەر ئەردەڵان ٤٠ ساڵان، محەمەد […]

You May Like