محەممەدحسێن مورادی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە شاری ئیلام، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەدحسێن مورادی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی، شوێنی زیندانیکران و دۆخی جەستەیی ناوبراو لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕانەگەیەندراوە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری محەممەدحسێن مورادی تا ئێستا بێئەنجام ماوە و ئەمەش نیگەرانئ ئەوانی لەبارەی سەلامەتی و چارەنووسی ناوبراو زیاتر کردووە.

