مهاباد؛ دەسبەسەرکران و گواستنەوەی محەممەد ئیسماعیلی ئازەر بۆ زیندان بۆ تێپەڕاندنی حوکمی زیندانییەکەی

«کامیل (محەمەد) ئیسماعیلی ئازەر»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٦ مانگ زیندانییەکەی بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «کامیل (محەممەد) ئیسماعیلی ئازەر»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، لە ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیرییەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مهاباد گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەمەد ئیسماعیلی ئازەر، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی گوندی «قەڵا حەسەن»ی سەر بە شاری مهاباد و باوکی دوو منداڵ، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بۆتەوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی مهابادەوە بە ١٣ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧ مانگ دەستبەسەری لە ماڵەوە لە ژێر چاودێری پێ بەندی ئەلیکترۆنیدا لە خۆ دەگرێت.

محەممەد ئیسماعیلی ئازەر بۆ یەکەمجار لە مانگی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو دوای چەند مانگێک لە دەستبەسەرکردن، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی ئازادکرا.

جێگای ئاماژەیە، کە تاوانی ئەم هاوڵاتییە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت” ڕاگەیاندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ ڕەتکرانەوەی پێداچوونەوە بە حوکمی سەپێندراو بەسەر پەخشان عەزیزی

ج فوریه 7 , 2025
لقی نۆی دیوانی باڵای پێداچوونەوەکان بە داوای پێداچوونەوە بە حوکمی پەخشان عەزیزی، چالاکی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤینی ڕەتکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، داوای پێداچوونەوە بە سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، لەلایەن لقی نۆی دیوانی باڵای پێداچوونەوەکان ڕەتکرایەوە.ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی، ڕایگەیاند کە ئەم داواکاریە […]

You May Like