کرماشان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ‌ئاگاییی لە دۆخی وەحید قەنبەری

لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی «وەحید قەنبەری»، هاوڵاتیی دانیشتووی گەڕەکی “دەرەدرێژ”ی کرماشان، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لە تاریکییەکی تەواودایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژی ٨ی رێبەندانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری، وەحید قەنبەری لە گەڕەکی “دووشمیان”ی سەر بە داڵاهۆ دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاوڵاتییە دوای دەستبەسەرکران بۆ ئەنجامدانی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کرماشان گواستراوەتەوە و لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، دامەزراوە ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی بە وەحید قەنبەری ڕانەگەیاندووە و بەردەوامی بێ‌هەواڵی، بووەتە هۆی نیگەرانیی خێزان و نزیکانی ئەم هاوڵاتییە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و بێ‌ ئاگایی لە دۆخی ئایدا کوشکی

ج فوریه 6 , 2026
بە تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی «ئایدا کوشکی»، هاوڵاتیی خەڵکی شاباد سەر  بە پارێزگای کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ئەم خوێندکار و مامۆستای زمانی ئینگلیسییە لە تاریکییەکی تەواودایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئایدا کوشکی لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن […]

بابەتی پەیوەندیدار