حەسەن فەلاح، کرێکاری شاری مەهاباد بەهۆی ڕووخانی کانە ژمارە ٤ی بەردی باریت، گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حەسەن فەلاح، کرێکاری تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی «عەبدوڵڵا ئاوا» سەربە شاری مەهاباد بەهۆی ڕووخانی کانە ژمارە ٤ی بەردی باریت لە گوندی «عەبدوڵڵا ئاوا» گیانی لەدەستدا. لەم ڕووداوەدا کرێکارێکی دیکە «شۆفێری لۆدەر» کە لەم ڕووخانەدا گیری خواردبوو، بە هاوکاری کرێکاران و هێزەکانی خەڵک لە مردن ڕزگاری بوو.
کانە بەردی باریت «عەبدوڵڵا ئاوا» لە ١٩ کیلۆمەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری مەهابادە و ٢ کیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی گوندی «عەبدوڵڵا ئاوا» دایە.
ئێران لە بواری بابەتی پاراستنی شوێنی کارەوە لە نێو وڵاتانی جیهاندا ئاستی ١٠٢ی هەیە کە ئاستی زۆر لە خوارەوەیە.