زبێر مەحموودی، هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران، لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە پازدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، زبێر مەحموودی هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران و کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی، لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زبێر مەحموودی هێشتا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
سەرلەبەیانی پێنجشەممە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، زبێر مەحموودی هاووڵاتی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.