ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی محەممەد حەسەنزادە، بە ٣ مانگ زیندان سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای شۆڕشی ڕژیم لە بۆکان ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی محەممەد حەسەنزادەی بەتۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٣ مانگ بەندکردن سزا درا.
هەروەها لەم ماوەیەدا سۆلماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە، لە بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکان بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزا درا. ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراوە و دۆسییەیەکی کراوەی لەم بارەیەوە هێشتا لە دەستی لێکۆڵینەوەدایە.