کرماشان؛ کوژرانی موجتەبا بەیگی گورگانی لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

موجتەبا بەیگی گورگانی، هاوڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی کرماشان لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم شارەیە کە لە درێژەی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکاندا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١٩ بەفرانباری ١٤٠٤، موجتەبا بەیگی گورگانی لە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ناوچەی «پەردیس» لە کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی ساچمەیی لە نزیکەوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران بە چەکی ساچمەیی کرایە ئامانج و لە «زگی»دا پێکرا و گیانی لەدەستدا. 

بنەماڵەی ئەم گەنجە کوردە پاش چەندین ڕۆژ نادیاری و لێکۆڵینەوەی بەردەوام، تەرمی ناوبراویان لە پزیشکی یاسایی و لە نێوان ژمارەیەکی زۆری گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکاندا ناسیەوە. بەپێی زانیارییەکان، ناوەندەکانی ڕژیم پاش ناسینەوەی تەرمەکەی، فشاریان خستۆتەسەر بنەماڵەکەی و ڕادەستکردنی تەرمەکەی بەمەرجی واژۆکردنی بەڵێننامەی نووسراو بۆ بەڕێوەچوونی مەڕاسیمێکی نهێنی و بەبێ ڕاگەیاندن بووە.

تەرمی موجتەبا بەیگی گورگانی، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئارامگەی «بریمۆند» لە کرماشان بەخاک سپێردرا. ناوبراو لەدایکبووی حەوتی پووشپەڕی ١٣٧٤ بووە.

لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا، بنەماڵەکانی گیانبەختکردووان سەرەڕای خەم و پەژارەی ئازیزانییان، بە فشارە ئەمنییەکان، هەڕەشەکردن و سنوورداری لە بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی ئەسپەردەکردن و ڕاگەیاندنی گشتی ڕووبەڕوو بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ژن، ژیان، ئازادی و ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ۱۴۰۴: درێژەی شۆڕشێکی بەردەوام

پ فوریه 12 , 2026
نووسین: هیوا ئەمانی وەرگێڕان: سەعید ئەمانی دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» لە یەکەم ڕۆژەکانی لەدایکبوونیەوە، لە داواکارییەکی تەنها کلتووری یان ناسنامەیی واوەتر بوو. ئەم دروشمە ڕەخنەیەکی بنەڕەتییە لە کۆی سیستەمی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی کۆماری ئیسلامی. «ژن» هێمای ڕەتکردنەوەی پێکهاتەی پیاوسالارانە و دەسەڵاتی ئایینییە، «ژیان» وەستان لە بەرامبەر سیاسەتی مردن و […]

بابەتی پەیوەندیدار