سەرەڕای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کەیوان ڕەسوڵیئازەر، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە یازدەی سەرماوەزی ١٤٠٤، کەیوان ڕەسوڵیئازەر هاوڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کەیوان ڕەسوڵیئازەر، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.
کەیوان ڕەسوڵیئازەر، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

