بەرزبوونەوەی فشارە ئەمنییەکان لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی ژن؛ هەرەشەکردن لە پەیام فەتحی، چالاکوانی کرێکاری لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

«پەیام فەتحی»، چالاکوانی کرێکاری شاری سنە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی لێکراوە و لەبارەی بەشداری لە گردبوونەوەکان یان بەرنامەکانی پەیوەست بەم ڕۆژەوە ئاگادار کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پەیام فەتحی، ناوبراویان ئاگادار کردووەتەوە کە بەشداری لە گردبوونەوەکان یان بەرنامەکانی پەیوەست بە ڕۆژی جیهانی ژن ڕێکاری یاسایی لێدەکەوێتەوە.

پێشتریش کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردبۆوە بێجگە لە پەیام فەتحی، پێنج چالاکوانی کرێکاری دیکە لە شاری سنە، لەوانە: «تەیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی، ئێقباڵ شەبانی، خەبات دێهدار و جەماڵ ئەسەدی»، بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی هەڕەشە بونەتەوە. هەروەها، سێ چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان، بە ناوەکانی «سورەیا خدری، سیمین چایچی و بەهار زەنگی بەند»، لەلایەن فەرماندەیی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران «فەراجا» بانگهێشت و خراونەتە ژێر فشارەوە.

ئەم چالاکوانانە پاش ئامادەییان لە فەراجا، بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو هەڕەشەیان لێکراوە کە بەشداری لە هەر گردبوونەوە، ڕێوڕەسم یان بەرنامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن خۆ بە دوور بگرن.

ئەم کردارانە لەکاتێکدا ئەنجامدراون کە ناوەندە ئەمنییەکان لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵیان داوە بە جێبەجێکردنی فشار، ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسم و گردبوونەوەی پەیوەست بە هەشتی مارس بکەن.

شایانی باسە، پەیام فەتحی لە ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانیەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ڕێزگرتن لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن

ج مارس 7 , 2025
کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕێوڕەسمێکیان لە دەرەوەی شار بەڕێوە برد. بەپێی ڕاپۆرتی کوڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، […]

You May Like