بۆکان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی میلاد ناسری بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی

میلاد ناسری، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان پاش بانگهێشت و ڕۆیشتن بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم شارە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ١٨ مانگەی خۆی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە شازدەی گوڵانی ١٤٠٤، میلاد ناسری، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” لە شاری بۆکان پاش بانگهێشتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ١٨ مانگەی خۆی بۆ زیندانی ناوەندی شاری بۆکان گواسترایەوە.

میلاد ناسری، لەمدواییەدا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری بۆکان بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە حیزبێکی دژبەری حکوومەتی ئێران” بە هەژدە مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

میلاد ناسری، ڕۆژی چوارشەمە دووی خەزەڵوەری ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە گوندی “کانی ڕەش” لە شاری بۆکان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. ڕۆژی پێنجشەمە حەڤدەی خەزەڵوەری ١٤٠٣، پاش پازدە ڕۆژ لە دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ سەد ملیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

چ مه 7 , 2025
ڕەشید فەقی زادە، یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی حەڤدەی گوڵانی ١٤٠٤، ڕەشید فەقی زادە، یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

بابەتی پەیوەندیدار