زیندانی ئێڤین؛ ئازادی کاتی موختار ئەسەدی

موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان – سنە، بە بارمتەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان – سنە، بە بارمتەی کاتی لە بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی دووشەمە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ پاش ڕۆشتنی بۆ پۆلیسی فەتای ڕژیم دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرابوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە یەکشەمە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣ بارمتەی کاتی بۆ تۆمەتەکانی موختار ئەسەدی دراوە و ئەمرۆ ناوبراو لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕاگەیاندنی مانگرتن لە چارەسەری سروناز ئەحمەدی لە زیندان

ی سپتامبر 8 , 2024
سروناز ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسی لە ناڕەزایەتی بەهۆی بێپابەندی دادوەری و ڕێگری لە مۆڵەتی چارەسەری مانگرتنی لە چارەسەری ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سروناز ئەحمەدی، بە ڕاگەیاندنی نامەیەک بۆ مانگرتن لە چارەسەریەکەی، لە جۆری وەرگرتنی چارەسەری و ڕێگری لە مۆڵەتدان و ئازادی بۆ مافی بەندکراوان ڕەخنە کرد. ناوبراو لەم نامەیەدا نووسی کە […]

You May Like