سەقز؛ دەستبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی میلاد ڕەشیدی

میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لە یازدە ڕۆژ لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، میلاد ڕەشیدی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقزیان لە شوێنی کارەکەی ڕفاندووە.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار به هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە لاپەڕەی تاکەکەسی خۆیدا، دەستبەسەر کراوە.
بەدواداچوونەکان بۆ دەستخستنی زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ میلاد ناسری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ج نوامبر 8 , 2024
میلاد ناسری، هاوڵاتیی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان، ئازاد کرا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، میلاد ناسری، هاوڵاتییەکی تازەلاوی خەڵکی گوندی “کانی ڕش”ی سەر بە شاری بۆکان، پاش پانزە ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی […]

You May Like