بیلال ئەحمەدی ئازەر، هاوڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە پێنجی سەرماوەزی ١٤٠٤، بیلال ئەحمەدی ئازەر، هاوڵاتی گوندی «نڵوس» لە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتیە و بە توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

