ماردین دەهقانی، هاووڵاتی ١٨ ساڵان دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مەریوان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ ماردین دەهقانی، هاووڵاتی ١٨ ساڵان خەڵکی گوندی سەردۆش و دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان کاتژمێر ٦ی بەیانی بەبێ بڕیاری دادگا، بۆ پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەستبەسەرکرد. هەروەها هێزەکان، تەلەفونی دایک و برای ناوبراویان بردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.