سێ ڕۆژ پاش دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، هێشتا شوێنی مانەوە و دۆخی ئەوان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، چوار هاووڵاتی خەڵکی سەقز، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە، «ئومید ڕەحیمزادە» تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی مەحموود و «مەهدی کەمالی» تەمەن ٤١ ساڵ کوڕی سەعید هەردوو خەڵکی گوندی «توکلیان»، «زەکەریا مورادی» تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی «شاقەلا» و «محەممەد ئەمینپوور» تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی «قتلو»، ڕاگەیەندراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە نادیارە.

