ئیحسان ڕۆستەمی، چالاکیی فەرهەنگی خەڵکی هەرسین، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئیحسان ڕۆستەمی، چالاکیی فەرهەنگی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، ئیحسان ڕۆستەمی لە بواری بڵاوکردنەوە و کتێب چالاکی کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە نادیارە.

