مەولود ئاتەشبار، سەعادەت تاشکە و یوسف ئاتەشبار، سێ ئەندامی بنەماڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان،تا ئێستاش چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەوولوود ئاتەشبار، سەعادەت تاشکە و یوسف ئاتەشبار، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیان، چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژیانی یوسف ئاتەشبار کە بە “شەڕ” تۆمەتبار کراوە، لە مەترسیدایە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی براکەی و هاوسەری براکەی لەبەردەستدا نییە.
مەولوود ئاتەشبار و سەعادەت تاشکە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لە کێڵگەیەکی دەوروبەری شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە و یوسف ئاتەشباریش دوو مانگ لەمەوبەر لە شوێنی کارەکەی لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار دەکرێت.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگا دەربکەن، ئەو هاووڵاتیانەیان دەستبەسەرکردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردوون. تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر دەسبەسەر کران و چارەنووسی ئەو بەندکراوانە لەبەردەستدا نیە.